ڕێبەری باڵای ئێران: هەندێک لە قسەکانی ترەمپ شایستەی وڵامدانەوە نین

ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیداری ساڵانەیدا لەگەڵ هەزارن مامۆستا و چالاکانی فەرهەنگیدا بابەتی پەروەردە و چەند بابەتی گرینگی ناوچەکە و ئێرانی تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بەشێکی وتەکانیدا لەبارەی قسەکانی ئەمدواییەی سەرۆکی ئەمریکا لە سعوودیا لەبارەی ئێرانەوە، ڕایگەیاند: هەندێک لە قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە گەشتەکەیدا بۆ ناوچەکە، هەر شایستەی وەڵام دانەوە نین، ئاستی قسەکانی هێندە نزمن کە مایەی شەرمەزاری گەلی ئەمریکان.

ڕێبەری باڵای ئێران ڕاشیگەیاند: ترەمپ وتی دەیەوێت سوود لە هێز وەرگرێت بۆ ئاشتیی، درۆ دەکات، ترەمپ و بەرپرس و حکوومەتەکانی ئەمریکا سوودیان لە هێز وەرگرتووە بۆ کۆمەڵکوژکردنی غەززە، بۆ هاندانی جەنگ لە هەر شوێنیک کە بتوانن، بۆ پشتگیرکردن لە بەکرێگیراوانی خۆیان، کەی سوودیان لە هێز بینیوە بۆ دروستکردنی ئاشتیی.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕاشیگەیاند: "بەڵێ، دەکرێت هێز بۆ ئارامی ‌و ئاسایش بەکار بهێنرێت، هەر لەبەر ئەم هۆیە، بەکوێرایی چاوی دوژمنان، بەپشتیوانی خوا، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەردەوام دەبین لە بەهێزکردن ‌و پتەو کردنی هێزی وڵاتەکەمان، بەڵام ئەوان هێزیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی بۆمبی ۱۰ تۆنی بدەن بە قەوارەی زایۆنی، بۆ ئەوەی بەسەر منداڵانی غەززە و نەخۆشخانەکان ‌و ماڵی خەڵکدا بیبارێنێت، جا چ لە لوبنان یان هەر شوێنێکی دیکە بێت کە دەستیان پێی ڕابگات".

ڕێبەری باڵای شۆڕش جەختیشی کردەوە: "سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت وڵاتانی عەرەبی ناتوانن بەبێ ئەمریکا بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ بژین! ترەمپ بەڕاشکاوی وتی ئەگەر ئەمریکا نەبوایە، تەنانەت ۱۰ ڕۆژیش نەیاندەتوانی بەردەوام بن؛ ئەمریکا ئەوان دەپاریزێت".

ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئیسرائیل وه‌ره‌مێکی شێرپه‌نجه‌یی مه‌ترسیدار و کوشنده‌یه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ و ده‌بێت له‌ ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵبکه‌ندرێت و هەر بنبڕیش ده‌کرێت.

ئایەتۆڵڵا خامنه‌یی له کۆتاییدا جەختیشی لەوە کردەوە: "سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕ و ناته‌بایی له‌م ناوچه‌یه‌دا ئیسرائیله‌".

News Code 225436

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha