بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بەهۆی ململانێی چەکداریی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، پارێزگای دهۆک زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و نزیکەی 30%ی گوندەکانی پارێزگاکە وێران کراون و بەتەواوی چۆڵ کراون."
بەقسەی عەلی تەتەر، "هۆی سەرەکی نەگەڕانەوەی دانیشتوانیش بۆ ناوچەکانیان سیاسەتەکانی پەکەکەیە".
ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین ئەو گوند و شاخانەی کە ئێستا تێیدا جێگیرن، چۆڵیان بکەن بۆ ئەوەی دانیشتوانەکانیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.
وەک پارێزگاری دهۆک ئاماژەی پێدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستاوە دەستی کردووە بە جێبەجێ کردنی ژمارەیێک پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە لەو ناوچانەی کە زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش قیرتاوکردنی ڕێگای گەلیی باڵندە کە بەرەو ناوچەکانی نێروە و ڕێکان دەڕوات، جگە لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە کە دەکەونە بناری چیای گارە و چیای مەتین.
Your Comment