خاکی هەرێمی کوردستان
-
پارێزگاری دهۆک:
دەبێت پەکەکە ناوچە سنوورییەکان چۆڵ بکات بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیا
پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا نزیکەی لەسەدا 30ی گوندەکانی سنووری پارێزگاکەیان وێران و چۆڵ کراون.
-
لە دژی داگیرکارییەکانی تورکیا سکاڵانامەیێک ئاڕاستەی سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێم دەکرێت
دژی داگیرکاریی و دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم ، ئەندامێکی داواکاری گشتیی هەرێم، سکاڵای کرد و نووسراوێکی بەمەبەستی بەدواداچوون ئاڕاستەی سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێم کردووە.
-
ڕێکخراویCPT ئەمریکی:
ئێران ۱۵۱ بنکەی سەربازیی نوێی لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان دروست کردوە
ئەندامی تیمی کوردستانی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئێران ۱۵۱ بنکە و بارەگای سەربازیی نوێی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دروستکردوە، کە بە قووڵایی ۵ بۆ ۱۰ کیلۆمەتر سنوورەکانی فراوان کردووە و هاتووەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
-
ڕێکخراوی CPT:
تورکیا لە نۆ مانگدا هەزار و ۶۰۰ جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە
ڕێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی دەڵێت، لە ۹ مانگی ساڵی ڕابردوودا، تورکیا نزیکەی هەزار و ۶۰۰ جار خاکی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە.