پێشوازیی ئێران لە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران پێشوازی لە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  ئەمڕۆ سێشەممە، ۱۳ـی ئایاری ۲۰۲۵، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەڵوێستی فەرمیی ئێرانی لەبارەی بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک ئاشکرا کرد.
 ئیسماعیل بەقایی رایگەیاند، ئێران پێشوازی لە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات و جەختی کردەوە: "ئێمە ڕاگەیێندراوی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین بۆ رەتکردنەوەی تووندوتیژی و پتەوکردنی ئاسایش".
 بەقایی هەروەها دەڵێت: "هیوادارین تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکە".
 

News Code 225408

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha