سەرۆک کۆماری عێراق جەخت لە هاوکاری هاوبەشی نێوان بەغدا و تاران دەکاتەوە

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی بوارەکانی هاوکاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران، و هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ دووشەممە لەتیف ڕەشید لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق محمد کازم ئەلسادق کرد".

هەر بەپێی بەیاننامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق باسی لە گرنگیی پەرەپێدانی بوارەکانی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران خوازیاری وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ عێراق کردەوە و جەختیشی لەسەر پابەندی تاران بە درێژەدانی هەماهەنگی و ڕاوێژ لەبارەی پرسە جۆراوجۆرەکانی بەرژەوەندی هەردوولا کردەوە.

News ID 225395

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha