بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ دووشەممە لەتیف ڕەشید لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق محمد کازم ئەلسادق کرد".
هەر بەپێی بەیاننامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق باسی لە گرنگیی پەرەپێدانی بوارەکانی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران خوازیاری وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ عێراق کردەوە و جەختیشی لەسەر پابەندی تاران بە درێژەدانی هەماهەنگی و ڕاوێژ لەبارەی پرسە جۆراوجۆرەکانی بەرژەوەندی هەردوولا کردەوە.
Your Comment