بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەمەبەستی پێکهێنانی بەرەو هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەریەکە لە نوێنەرانی نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بەرەی گەڵ، ڕەوتی هەڵویست، بزووتنەوەی پەیوەندی و گرووپێک لە کەسایەتییەکان لە بارەگای رەوتی هەڵوێست کۆ بوونەتەوە.
پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەکە بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق مەبەستی کۆ بوونەوەکەیە، پێشتر ئەو لایەنانە ئامادەیی خۆیان نیشاندابوو بۆ دروستکردنی یەک لیست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
Your Comment