بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر ۱۰:۰۰ـی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ۰۴-۰۵-۲۰۲۵، تەرمی سڕری سوورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، گەیەنرایە نێو هۆڵی "ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەتاتورک" لە ئیستەنبووڵ و لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا ماڵئاوایی لێ کرا.
هەزاران کەس لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی، چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسوکارەکەی ئامادەی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی کردنن لە تەرمی سڕری سوورەیا ئۆندەر و دروشمی "هەر بژی برایەتییا گەلان" و "شەهید نامرن"ـیان دەگوتەوە.
سری سورەیا ئۆندەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە نەخۆشخانەیێکی شاری ئیستەنبووڵ گیانی لەدەستدا، تەرمەکەی لە گۆڕستانی زنجیرلیکیویوی لە شاری ئیستەنبووڵ بەخاک سپێردرا.
Your Comment