تەرمی سری سورەیا ئۆندەر بەخاک سپێردرا

دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد، رۆژی یەکشەممە ۴-۵-۲۰۲۵ سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە رێوڕەسمێکدا بە خاک سپێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر ۱۰:۰۰ـی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ۰۴-۰۵-۲۰۲۵، تەرمی سڕری سوورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، گەیەنرایە نێو هۆڵی "ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەتاتورک" لە ئیستەنبووڵ و لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا ماڵئاوایی لێ کرا. 

هەزاران کەس لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی، چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسوکارەکەی ئامادەی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی کردنن لە تەرمی سڕری سوورەیا ئۆندەر و دروشمی "هەر بژی برایەتییا گەلان" و "شەهید نامرن"ـیان دەگوتەوە.

سری سورەیا ئۆندەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە نەخۆشخانەیێکی شاری ئیستەنبووڵ گیانی لەدەستدا، تەرمەکەی لە گۆڕستانی زنجیرلیکیویوی لە شاری ئیستەنبووڵ بەخاک سپێردرا.

News ID 225359

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha