بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی ڕۆژی شەممە كۆچی دواییكرد، هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت و مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل پەیامی هاوخەمیان ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی كرد.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی:
به داخهوه ههواڵی کۆچی دواییی سیاسهتمهداری ناوداری تورکیا خوالێخۆشبوو سری سورهیا ئۆندهرم بیست. سهرهخۆشیی قوڵم پێشکهش به خێزان و کهسوکار و هاوڕێیانی و دهم پارتی دهکهم، هاوسۆز و هاوخهمیانم. له خوای مهزن داواکارم گیانی به بهزهیی و میهربانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنهوایی به ههموان ببهخشێت.
خوالێخۆشبو ئۆندهر چ وهک یاریدهدهری سهرۆکی پهرلهمانی تورکیا و چ وهک ئهندامی شاندی ئیمرالی، به ڕۆڵ و ههوڵ و تێکۆشانی لهپێناو سهرخستنی پرۆسهی ئاشتیدا له تورکیا، به بیر و کردهوه و کارکردنی دڵسۆزانهی لهپێناو ئاشتی و برایهتی و پێکهوهژیانی ئاشتیانهدا، نمونهیهکی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپهروهریی نیشان دا که جێی ڕێز و پێزانینی ههموان بو. بۆیه ههمیشه یادی ئەو له ویژدانی ههمو ئهوانهدا که بڕوایان به ئاشتییه، به زیندویی دهمێنێتهوه.
پەیامی مەسروور بارزانی:
بۆ کۆچی دوایی سیاسەتڤانی ناسراو و پەرلەمانتاری دیاری دەم پارتی و بريكاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەیا ئۆندەر)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوخەمیانم.
سری سورەیا ئۆندەر، دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بو لە تورکیا و ڕۆڵيکی کارا و لەبیرنەکراوی لە بەهێزکردنی برایەتی و تەبایی نێوان هەردو گەلی کورد و تورک گێڕا. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمولایەک ببەخشێت.
پەیامی بافڵ تاڵەبانی
لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە کۆچی دوایی بەڕێز سری سوورەیا ئۆندەر، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی. بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزیان و پارتی دەم و هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەکەم کە لە خەمی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەی کورد دان بە دیالۆگ و گفتوگۆ.
سری سوورەیا ئۆندەر کەسایەتییەکی دیار و دڵسۆزی گەلی کورد بوو کە لە چەند قۆناغێکدا داکۆکیکاری راستەقینەی مافەکانی گەلەکەمان بوو، هەموو هەوڵێکی بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بوو لە باکووری کوردستان و تورکیا، لەدەستدانی بەڕێزیان جێگەی داخە و گەلی کورد دڵسۆز و خەمخۆرێکی راستەقینەی لەدەستدا.
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی بەڕێز سری سوورەیا ئۆندەر بۆ هەمیشە شادبێت و ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
پەیامی قوباد تاڵەبانی:
پێش دوو مانگ بە دڵێکی پڕ لە هیوا و سیمایەکی سەرڕێژ لە گەشبینییەوە دەیڕوانییە پرۆسەی ئاشتی و داهاتوی گەلی کورد لە تورکیا و ناوچەکەدا. بە داخەوە مەرگ مەودای بەو دڵە پڕ هیوایە نەدا تا ئەو داهاتوە پرشنگدارەی پێکەوەژیان کە تەمەنێک لەپێناویدا خەباتی کردبو، بە چاوی خۆی ببینێت.
هەواڵی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەمپارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی هەمومانی دڵگران و تازیەبار کرد. لە دڵەوە سەرەخۆشی لە هەڤاڵەکانی لە دەمپارتی و هەمو ئاشتیخوازانی کورد و تورک دەکەم و هیوادارین هەرچی زوترە ئاواتە مەزنەکەی بە هەوڵ و هیممەتی ئاشتیخوازان بێتەدی.
پەیامی مەسعوود بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتمەداری تورکیا و هاوسەرۆکی پێشووی دەم پارتی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەیا ئۆندەر)ـم پێ گەییشت.
خوالێخۆشبوو سری سورەیا ئۆندەر کە ئەندامی شاندی ئیمرالیش بوو، بەشی زۆری ژیانی خۆی بۆ خەباتی سیاسی و ئاشتیانە تەرخان کرد و هەوڵەکانی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا جێگەی پێزانینێکی زۆرە.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و هەڤاڵ و هاوفکرانی خوالێخۆشبوو سری سورەیا ئۆندەر و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی دەم پارتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
پەیامی لاهوور شێخ جەنگی :
بەخەم و پەژارەیەکی قوڵەوە، هەواڵی گیانلەدەستدانی سیاسەتمەدار و هونەرمەند و پەرلەمانتاری تێکۆشەر سری سورەیا ئۆندەرمان بیست.
لەدەستدانی ئۆندەر لەم کاتە هەستیارەدا، کە پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردوە، خەسارەتێکی گەورەیە لە خودی پرۆسەکە بەتایبەتی و لە خەباتی رەوای دۆزی گەلى کورد لە تورکیا و باکورى کوردستان.
کۆچى دوایی ئۆندەر هەڵقوڵاوی ئەو حەقیقەتە مێژویی و بەرجەستەکراوەیە کە بەرێزیان لەژیانیدا پێی دەناسرایەوە، بەوەی کە کەسایەتییەکی ئاشتیخواز، عەدالەتگەر و دڵسۆز بەگەلی کورد و تورکیش بو. خەباتی ئەو لەسەر بنەمای دیموکراسی، چەسپاندنی مافی گەلان، رێزگرتن لە ئیرادە و شکۆی مرۆڤ بونیادنرابو، هەر بۆیە لەژیانیدا دوچاری تەنگژە و چەرمەسەری و گرتن و زیندانیکردن بویەوە.
لەم بۆنە ماتەمەدا، وێرای ناردنی پەیامی سەرخۆشی خۆم بۆ خێزان و خانەوادە و هاوڕێباز و تەواوی گەلەکەمان، لە هەمانکاتدا داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەم کە ئەم روداوە نەک هەنگاوەکانی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لاواز نەکات، بەڵکو مەرگی سری سورەیا ئۆندەر وەک پاڵەوانی ئاشتی بکاتە هەوێنی چەسپاندنی ئارامی و ئاشتییەکی سەرکەوتوی رەگداکوتاو بەئامانجی حەسانەوەی گەلانی کورد و تورک لەناوچەکە.
Your Comment