عەبدوڵڵا ئۆجەلان: ئۆندەر شوناسێکی ڕاستەقینەی کولتوری ئاشتی بوو

رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پەیامێکدا نیگەرانیی خۆی بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر نیشان دا و سەرەخۆشیی ئاراستەی گەلانی تورکیا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا ئۆجەلا، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەری، ئازیزمان خەمێکی قووڵی لە دڵماندا چاند. ئەو کەسێکی زۆر بەنرخ بوو، ڕۆڵەیێکی ڕاستەقینەی گەل بوو. ئەنادۆڵ و تورکمان ڕۆڵەیێکی گەورەی لەدەست دا، هەموو پێکهاتەکان و گەلانی جوگرافیاکەمان هەڤاڵێکی بەنرخیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش كرد، ڕێزێکی زۆرم بۆ یادەوەرییەکەی هەیە، کۆشش و ماندووبوونێکی لەبیرنەکراوی هەبوو بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە. شارەزایییێکی وەستایانە هەبوو لە گۆڕینی هەموو نەرێنییەکان بۆ ئەرێنی. شوناسێکی ڕاستەقینەی ئاشتی و کولتوری ئاشتی بوو.

ئۆجەلان باسی لەوەش كرد،  ئەو زۆر باش دەیزانی کە ئاشتی و پرۆسەی ئاشتی سوودی بۆ هەموومان دەبێت و ئەمەش حەسرەتی گەورەی ئەو بوو. ئەم هیوایە هەرگیز ناتوانرێت بە تەواونەکراوی بمێنێتەوە. ئەوەی بۆ هەموومان گرنگە، هەڵگرتنی ئەم ڕۆحە بەرەو ئاشتی و تاجی لە سەر ناوی سری سورەیا ئۆندەر. جارێکی دیكە پەرۆشی هەمیشەیی خۆم بۆ یادەوەری تۆ دەرئەبڕم. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەنرخەکەی و دۆستان و ئازیزان و هەموو گەلەکەمان دەکەم.

News Code 225354

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha