بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی پەیامی ئەمریکا سەبارەت بە سووک کردنی سزاکانی سەر سووریا وتی: واشنتۆن بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی وردی سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە سووریا و بە پشتبەستن بە کردەوەکانیان حوکم لەسەر دەسەڵاتى کاتی دەدات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، لە ئێستادا بە نیازی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان نین لەگەڵ سووریادا.
هاوكات دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی سووریا رۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆ بووەتەوە، لە کاتێکدا حکوومەتی سووریا بە دوای نەخشە رێگایێکی ڕووندا دەگەڕێت لە واشنتۆنەوە، سەبارەت بە چۆنیەتی زامن كردنی سووک كردنی سزاكان بەشێوەیەكی هەمیشەیی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت دەكات، واشنتۆن پلانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ حکوومەتی سووریادا نییە.
News Code 225333
Your Comment