بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی سری سوورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمڕالی، سەردانی نەخۆشخانەی فلۆرانسیان کرد لە شاری ئیستەنبووڵ و لەلایەن پەروین بولدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و هاوکارانی لە پەڕلەمانتار و بەرپرسانی دەم پارتی پێشوازییان لێکرا.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەداوە کەوا "شاندی ئیمڕالی و بەڕێز سوورەیا ئۆندەر لە ڕێگایێکی باش و کاری خێردان، هەر بۆیە تەواوی خەڵکی کوردستان و ئاشتیخوازانی دونیا نیگەرانن بۆ نەخۆشی بەڕێز ئۆندەر و دوعای هەرچی زووە چاکبوونەوە بۆ بەڕێزیان دەکەن".
Your Comment