ئۆجەلان هیوای زووچاکبوونەوە بۆ ئۆندەر دەخوازێت

عەبدۆڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە نوێترین پەیامیدا هیوای زووچاکبوونەوە بۆ سری سورەیا ئۆندەر دەخوازێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە، ۲۱ـی نیسانی ۲۰۲۵، شاندی ئیمرالی پەیامی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاو کردەوە، و پەروین بوڵدان ئەندامی شاندەکە پەیامەکەی ڕاگەیاند.

لە پەیامەکەی ئۆجالاندا هاتووە، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری پارتی دەم دەخوام.

لە بەشێكی پەیامەكەیدا ئۆجەلان دەڵێت: "۱۲ ساڵە لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر کاردەکەین. گەورەترین گرنگیشی لەوەدایە، نوێنەرایەتی نەریتی بابا ئیسحاق دەکات وەک کەسایەتییەکی نموونەیی بە ڕەچەڵەک ئادیەمان و تورکمان. کەسێکە رەنگدانەوەی هەوڵە گەورەکانی لە بواری ئاشتی لە کۆمەڵگادایە و دەتوانێت بە شێوەیێکی شەخسیی بڕیارە پێشوەختە کۆمەڵایەتییەکان بشکێنێت، ئەویش ئەوەی کرد، بڕیارە پێشوەختەكانی لە کۆمەڵگا و لە پەرلەمان و لە شەقامەکاندا شکاند".

News ID 225276

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha