سوپای تورکیا ۲۷ جار گوندەکانی دەڤەری ئامێدی بۆردوومان کرد

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ٢٧ جار تۆپبارانی گوندەکانی سپیندارێ، گرگاشی، مژێ و کەفنە مژێ-ی لە بەری گارە لە قەزای ئامێدی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران عوسمان لە ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی، دەڵێت: تۆپبارانەکان لە کاتێکدابوون کە بەشێک لە هاونیشتیمانییان بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە ناوچەکە کردبوو.

سێ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر چیای گارە و گوندەکانی دەووروبەری چڕبوونەتەوە بەڵام هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی.

News ID 225260

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha