نوێنەرانی هەسەدە و لیژنەی ڕاسپێردراوی دیمەشق جارێکیتر کۆ بوونەوە

بۆ جاری دووۆەم نوێنەرانی هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ڕێێکەوتنەکەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم کۆبانی، کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموکرات، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەزڵووم عەبدی و ڕۆژهەڵات عەفرین لە شاری حەسەكە پێشوازییان لە حوسێن سەلامە، سەرۆكی لیژنەی ڕاسپێردراوی حكوومەتی دیمەشق بۆ جێبەجێ كردنی ڕێككەوتنی ۱۰ی (ئازار/۳) كرد و كە لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر و مەزڵووم عەبدی ئەنجامدرا.

هەسەدە ئاماژەی بەوەش كرد، لە میانی دیدارەکەدا  باسیان لە جێبەجێ کردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە کرد، هەروەها پێویستی بەردەوامبوون لە کەم کردنەوەی توندوتیژی و وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریا، لەوانەش پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشە سەربازییەکان. هەروەها باس لە پێکهێنانی لیژنەیێک بۆ تاوتوێ کردنی گەڕانەوەی ئاوارەکانی لە هەمو ناوچەکانی سوریا کرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ناوی ئەندامانی ئەو لیژنە ئاشکرا کرا کە نوێنەرایەتی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن لە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق کە بەم نزیکانە دەست بە کارەکانی دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەندامانی لیژنەكە پێكهاتوون لە فەوزە یووسف، عەبدولحامید مهباش،   ئەحمەد یووسف، سەنحەری بەرسوم، سوزدار حاجی، مەریەم ئیبراهیم لەگەڵ یاسر سلێمان كە ئەم دوانەی كۆتایی وتەبێژی لیژنەكە دەبن.

ڕۆژی ۱۰ى ئادار، ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵی لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری ڕاگوزەری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە ئیمزا کرا.

News Code 225211

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha