بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح سوبحی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق بە ڕاشکاوی دەڵێت: "ئێمە دەسەڵاتی پێدانی گەرەنتی و زیادکردنی پارەی تێچووی دەرهێنانی نەوتمان نییە".
سەباح سوبحی وتیشی: "دەیانەوێت کۆنتڕۆڵی هەموو کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەن، لە دەرهێنان، گرێبەست و بەبازاڕکردن، ئەوەش ناکرێت".
بەوتەی پەرلەمانتارەکەی عێراق: "بڕیارە جارێکی دیکە لەو حەفتەیە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە".
باسی لەوەش کرد، ئەگەر عێراق بیەوێ یاری بە کاتەوە بکات بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم ئەوە لە بەرژەوەندی کەسدا نییە.
Your Comment