جارێکی دیکە وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامان سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەپیکور لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆ دەبنەوە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت: بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە یاریی بە کات بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا شەش مەرجی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان پێشکەش کردووە، لەوانە کشاندنەوەی سکاڵای دووەمی حکوومەتی عێراق لە دادگای نێودەوڵەتیی ناوبژیوانیی پاریس.