بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به میدیای فەرمی یه‌کێتی راگه‌یاند: "بۆ زیانه مادی و داراییه‌کان هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین تا حکوومه‌تی فیدراڵ له بوودجه‌ی یه‌ده‌گی له‌ناکاو قه‌ره‌بووی به‌شێک له‌و زیانانه بکاته‌وه".
ناوبراو دەشڵێت: "بەپێی مادەی ۶ لە یاسای بوودجەی گشتی عێراق دەتوانرێت بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو بڕی سێ ملیار دینار تەرخان بکرێت، کە لە یاساکەدا ۱۵۰ ملیار دینار بۆ ڕووداوە نەخوازروەکان تەرخان کراوە، ئێمەش لە رێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە داوا دەکەین بەپێی ئەو مادەیە قەرەبووی کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی بکرێنەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە به‌ره‌به‌یانی دوێنێ بەشێکی زۆری دووکانه‌کانی مه‌زادخانه‌ی سه‌ره‌وه له نزیک شه‌قامی قه‌نات به‌هۆکارێکی نادیار ئاگری گرت کە بە نزیکه‌ی ۱۵۰ دوکان مەزەندە دەکرێت و تا ئێستا هۆکاری سه‌ره‌کی ئاگره‌که نه‌زانراوه.
Your Comment