دەم پارتی لەسەر کۆمەڵکوژیەکەی کۆبانێ هاتە دەنگ/ زۆر تووڕە و دڵتەنگین

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆی تورکیا بۆسەر کۆبانێ کە کوژرانی ۹ ئەندامی خێزانێکی لێکە تەوە، هاتەدەنگ و دەڵێت پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بدۆزرێتەوە و دادگایی بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەكسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، ئێمە زۆر تووڕە و دڵتەنگین، دەمانەوێت بانگەوازێک ئاڕاستەی  ئەو کەسانە بکەین کە دەڵێن، هەڕەشەی ئەمنی،  ئایا حەوت منداڵ لە کۆبانی هەڕەشەی ئەمنی پێکدەهێنن؟.
باکرهان ، دوای سەردانی وەفدەكەیان بۆ لای  ئاکەپە و مەهەپە، لە پەرلەمانی تورکیا، سەبارەت بە شەهیدكردنی (٩)هاوڵاتی مەدەنی کە (٧)یان منداڵن، لە گوندێكی باشووری كۆبانی، لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیاوە، وتی، ئەمە هێرشێکی ئاسایی نییە، ئەمە كۆمەڵكوژییە و پێویستە رابگیرێت.

باکرهان ڕاشیگەیاند، بەڕێز ئەردۆغان لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، بەرزترین ئاستی خۆپارێزی دەگرنەبەر لە بەرامبەر هەر ئیستفزازییەک لە کاتی ئەم پرۆسەیەدا سەرهەڵبدات، ئێستا دەمەوێت چاوەڕوانییەکانمان بگەیەنم بە بەڕێز ئەردۆغان، دەبێت ئەم كارە  تێکدەرانەیە بە زووترین کات ئاشكرا بكرێت، پێویستە  ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بدۆزرێتەوە و دادگایی بکرێن.

News Code 225069

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha