بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان گیانی شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە دەستی پێکرد، دوابەدوای پەسەندکردنی کارنامەی کار، ئامادەبووان باسیان لەو پرسانە کرد کە لەسەر ئاستی نیشتمانی و ناوچەیی وروژێنراون، پێویستییەکانی بەستنی کۆنفرانسی کوردی لە کوردستانی سووریا و کاردانەوەی دواکەوتنی، بە بەشداری سەرجەم لایەن و هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییە کوردییەکان تاوتوێ کرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەیاننامەیێک بڵاو کرایەوە تێیدا هاتووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا دیراسەی ئەو بەڵگەنامە سیاسییە کراوە کە لەلایەن لایەنەکانی دیالۆگی کوردی-کوردییەوە ئامادە کراون.
Your Comment