تاڵەبانی و حەلبووسی لەسەر تەوەری پۆستی سەرۆک کۆمار کۆب وونەوە

بافڵ تاڵەبانی سەردانی محەمەد  حەلبووسی کرد و لەبارەی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار گفتوگۆیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە وادەی دەستووری بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دووپاتکردەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا کە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوو، لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بۆچوونیان ئاڵوگۆڕکرد.

News ID 226845

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha