بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌مال کۆچه‌ر سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو و هاوکات ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ کەناڵی سپێده رایگه‌یاندووە: دره‌نگ ناردنی لیستی مووچه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی مووچه‌یه و مانگانه حکوومه‌ت دره‌نگ لیستی مووچه ده‌نێرێت.
جه‌مال کۆچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه به ڕاده‌ست کردنی داهاتی ناوخۆ و نانه‌وتی و ناکرێت خه‌ڵک بکرێته قوربانی ململانێی نێوان به‌غدا و هه‌رێم.
له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی ۱۲ش ناوبراو گوتى: به‌غدا ده‌ڵێت مووچه‌ی مانگی ۱۲ بۆ هه‌رێم ناردووه و هه‌رێمیش ده‌ڵێت: پاره‌ی ته‌واوی مانگی ۱۲ له‌لایه‌ن به‌غدا بۆ نه‌نێردراوه، کورتهێنانی گه‌وره له مووچه‌ی مانگی ۱۲ هه‌یه.
Your Comment