فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە: "ڕۆژی ۶ـی ئادار، لە ناوچەی شحێل لە سنووری پارێزگای دێرەزوورە هەسەدە بە هاوکاریی هێزەکانی سێنتکۆم ئۆپەراسیۆنێکی کرد و توانی سەڵاح محەممەد عەبدوڵـڵا، سەرکردەی داعش دەستگیر بکات".
سێنتکۆم دەشڵێت، لەو هەڵمەتەدا هەسەدە دەستی بەسەر قەناسێکی ۱۲.۷ ملم، چەکێکی ئەی کەی ۴۷، ژمارەیێک نارنجۆک و چەند پارچە چەکێکی دیکەدا گرت.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، هەڵمەتەکەی هەسەدە بەشێکە لە کەمپەینی دژی داعش و دژی گەڕانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانە بۆ ناوچەکە. هەروەها، سێنتکۆم بە دابین کردنی پاڵپشتی تەکنیکی و هەواڵگری هاوکاری هەسەدەی کرد.
Your Comment