لە ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا؛ جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕێگای ئاشتی کرایەوە

هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا، ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە ئیستەنبووڵ و لە زێدی خۆی لە سەمسوور بەڕێوەچوو؛ کەسایەتییە سیاسییەکان، بنەماڵەکەی و هاوڵاتیان بە بیرهێنانەوەی ڕۆڵی ئەو لە پرۆسەی ئاشتیدا، جەختیان لەسەر بەردەوامیی ئەم ڕێگایە و دڵسۆزی بۆ ئامانجەکانی کردەوە.

لە یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا، ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە شارە جیاوازەکان لەوانەش ئەنقەرە، ئەستەمبوڵ و زێدی خۆی لە سەمسوور (ئادیامان) بەڕێوەچوو؛ ڕێوڕەسمگەلێک کە بە ئامادەبوونی بەرفراوانی بنەماڵەکەی، چالاکوانانی سیاسی، هونەرمەندان و هاوڵاتیان یاوەر بوو و تێیدا جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕێگای ئەو لە کاروانی ئاشتیدا کرایەوە. ئۆندەر کە ساڵی ڕابردوو لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٥ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە ئەستەمبوڵ کۆچی دوایی کرد، وەک یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکان لە ڕێڕەوی چەسپاندنی ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیادا دەناسرێت.

لە ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا؛ جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕێگای ئاشتی کرایەوە

لە سەمسوور کە زێدی ئۆندەرە، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەیەک لە ناوەندی ڕۆشنبیری و کۆنگرەی عەبدولحەمید خان سازکرا. بەشداربووان بە نووسینی تێبینی لە دەفتەری یادگارییەکاندا، هەست و یادەوەرییەکانی خۆیان تۆمار کرد.

عەلی بۆزان لەم ڕێوڕەسمەدا بە ئاماژەدان بە پێگەی ئۆندەر وتی کە ئەو لە سەرووی هونەرمەند و سیاسەتمەدارێکەوە بوو، ئەو هێمای هەوڵدان بوو بۆ ئاشتییەکی ڕاستەقینە و وتیشی: «ملیۆنان کەس ڕێگاکەی ئەو درێژە پێدەدەن و ئێمە بەڵێنمان پێداوە کە ئاشتی بۆ ئەم وڵاتە بهێنین.» ئەم بەرنامەیە بە نمایشکردنی وێنە و ڤیدیۆی ژیان و چالاکییەکانی ئۆندەر کۆتایی هات.

لە ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا؛ جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕێگای ئاشتی کرایەوە

لە ئیستەنبووڵ-یش بە سەدان کەس لە گۆڕستانی زنجیرلی کۆیۆ لەسەر مەزارەکەی کۆبوونەوە. لەم ڕێوڕەسمەدا بنەماڵە، کەسوکار، کەسایەتییە سیاسییەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئامادە بوون. تونجەر بەکرخان و پەروین بوڵدان لەو کەسایەتییە ئامادەبووانە بوون کە لە وتارەکانیاندا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ڕێگای ئاشتی و دڵسۆزی بۆ میراتی ئۆندەر کردەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا، جەرەن ئۆندەر کاندەمیر، کچی ناوبراو بە گێڕانەوەی هەندێک یادەوەریی تایبەتی باوکی، باسی لە بیرکردنی یەک ساڵەی خۆی کرد و لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە کە هێشتا هیوای ئاشتی زیندووە. ئەو بە ئاماژەدان بە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو وتی کە سەرەڕای هەموو سەختییەکان، «پێداگری لەسەر ئاشتی» لە ناو کۆمەڵگادا بەردەوامە. هەروەها عەلی مەندیلیئۆغڵو کە یەکێک بوو لە هاوڕێ نزیکەکانی ئۆندەر، جەختی لەسەر پێویستیی هاوپشتیی زیاتر بۆ درێژەدان بەم ڕێگایە کردەوە و وتی کە میراتی ئەو تەنها لە یەکگرتوویی و پێکەوەبووندا مانا پەیدا دەکات.

لە ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا؛ جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕێگای ئاشتی کرایەوە

لە بەردەوامیی بەرنامەکەدا، پەروین بوڵدان بە ئاماژەدان بە میراتی سیاسی و مرۆیی ئۆندەر وتی کە ئەو بە بڕوایەکی قووڵەوە بە ئاشتی، بەرپرسیارێتییەکی گەورەی بۆ نەوەکانی داهاتوو جێهێشتووە. ئەو جەختی کردەوە کە «ئێمە بێگومان ئاشتی بۆ ئەم وڵاتە دەهێنین و پێشکەشی ئەوی دەکەین.» هەروەها تونجەر بەکرخان بە ئاماژەدان بە سەختییەکانی ڕێگای ئاشتی، جەختی لەسەر بەردەوامیی ئەم هەوڵانە و بەدیهێنانی ئەو بەڵێنە کردەوە کە دراوە.

لە ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا؛ جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕێگای ئاشتی کرایەوە

لە ڕێوڕەسمێکی دیکەدا کە لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ئەناتۆلیا لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، مەدحەت سەنجار بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئۆندەر لە پرۆسەکانی ئاشتیدا وتی کە ئەو هەرگیز هیوای خۆی لەدەست نەدا و هەمیشە بۆ گەیشتن بە ئاشتی تێکۆشا. وتاربێژانی دیکەش بە بیرهێنانەوەی ژیان، خەبات و تایبەتمەندییە کەسییەکانی ئۆندەر، جەختیان کردەوە کە یاد و ڕێگای ئەو وەک سەرچاوەی ئیلهامبەخش بۆ هەوڵەکانی بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیان دەمێنێتەوە.

News ID 227091

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha