بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی "زەمان"ی توركی لە زاری گولەرەوە بڵاویكردووەتەوە: "ڕێکخراوی تیرۆریستیی پارتی كرێكارانی كوردستان و سەرجەم درێژکراوەکانی کە لە ناوچە جوگرافییە جیاوازەکان و بە ناوی جیاواز کاردەکەن، بەبێ گوێدانە ئەوەی لە کوێ بن، دەبێت دەستبەجێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆیان بدەن و دەستبەجێ و بێ مەرج چەکەکانیان ڕادەست بکەن، هەر لێدوانێک یان کارێک کە پێچەوانەی ئەمە بێت، هیچ بەرامبەرێكی نییە".
وەزیری بەرگریی توركیا ڕاشیگەیاندووە: پرسی وەک ئاگربەست لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، کە نەخراوەتە ناو دەقی بەیاننامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، نابێ بخرێنە بەرنامەی کارەوە، چوونکە هەرگیز شتێکی وا لەسەر مێز نییە.
گولەر وتووشیەتی: ئامانجی کۆتایمان لەناوبردنی تیرۆر و ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانە بەتەواوی، هەروەها نەهێشتنی هەموو هەڕەشەکانە بۆ سەر وڵاتەکەمان، کە ئەوەش خواستی هاوبەشی ٨٥ ملیۆن هاوڵاتیە، بۆیە ڕێگە بە تێكدانی پرۆسەکە نادرێت، یان بەخراپی بەكاربهێنرێت و ماوەكەی درێژ بکرێتەوە.
Your Comment