پێی هەواڵی کوردپرێس، تولای حاتیمئۆغولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: "پەکەکە سەر بە سنووری تورکیایە و ئۆجەلانیش پەیامەکەی ئاراستەی رێکخراوەکەی کردووە کە لە تورکیا دروستکراوە. با ئەوە ڕوون ببێتەوە. لە سووریا هاوکێشەیەکی جیاواز هەیە. ڕژێمێک هەیە کە هێشتا خۆی جێگیر نەکردووە.
ناوبراو زیادی کرد: لە چاوپێکەوتنە چوار کاتژمێرییەکەدا ئۆجەلان باسی سووریای نەکرد. تەنیا باسی رێکخراوەکەی خۆی کرد. لە تورکیا پرسێکی ٥٠ ساڵە هەیە. لە دۆخێکدا کە پارتێک هەڵدەوەشێتەوە و واز لە چەکەکان دەهێنرێت، هێشتا باس لەوە دەکرێت ئایا ئەم بانگەوازە بۆ ئەم گرووپەیە یان ئەو گرووپە؟ ئۆجەلان یەک گرووپی هەیە.
تولای حاتیمئۆغولاری دەشڵێت: ''لە سووریا پرۆسەیێکی نوێ دەستپێکردووە لەپاش رووخانی رژێمی ئەسەد، گوتیشی پرسی هەسەدە و یەپەگە پەیوەندیی بە ناوخۆی سووریاوە هەیە و پێویستە لایەنی دەرەکی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سووریاوە نەکەن؟".
لە ٢٧ی شوبات لەلایەن شاندی ئیمرالییەوە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ ڕایگشتیی خوێنرایەوە کە تیایدا ئۆجالان داوای کرد کە چەک دابنێت و هەڵوەشاندنەوەی خۆی رابگەیەنێت.
Your Comment