ئەمریکا و جۆبایدەن ناتوانن پارێزگاری لە کوردی سووریا بکەن

بەشی سووریا- دوکتور ویلیام پارک بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی گوتووە ئەمریکا و جۆبایدەنی سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە ناتوانن لە بەرامبەر هێرشی چاوەڕوواننەکراوی تورکیا پارێزگاری لە کوردی سووریا بکەن.

کوردپرێس:

دوکتور ویلیام پارک مامۆستای کۆلیژی توێژینەوەی بەرگری لە کینگ کۆلیژی لەندەن بە دووری دەزانێت کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی بایدەن پارێزگاری لە کوردی سووریا بکات. ناوبراو لە دیمانەیێکدا لەگەڵ کوردپرێس پێشبینیی ئەوە دەکات کە ژمارەیێک لە لایەنەکانی خاوەن قورسایی لە سووریا وەک ڕووسیا و ئەمریکا دژایەتیی هێرش کردنی تورکیا دژی کوردەکان دەکەن بەڵام ئەگەر تورکیا هێرش بکات، جۆبایدەن ناتوانێت پارێزگاری لە کوردەکانی سووریا بکات.

دوکتور پارک لەبارەی ئامانجی تورکیا لە هێرشە فراوانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئامانجی تورکیا لە ئوپەراسیۆنی سەربازیی تازە دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە بە تەواوەتی شکست بە پەکەکە بهێنێت یان لانی کەم جووڵەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و سووریا سنووردار بکات.

ئەو لەبارەی بێدەنگیی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکان زیادی کرد: هۆکاری بێدەنگ بوونی بایدەن لەبارەی ئوپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا دژی پەکەکە ئەوەیە کە تورکیا ئێستاش هاوپەیمانی ئەو وڵاتەیە. پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش بە شێوەیێک لە شێوەکان هاوپەیمانی ئەمریکایە و لە ئوپەراسیۆنە سەربازییەکاندا هاوکاریی تورکیا دەکات.

هۆکار چیە کە جۆبایدەن هێندە تامەزرۆی نەوتی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا نیە و یارمەتیی سەربازیی بۆ YPG کەم کردووە؟

دوکتور پارک لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کوردپرێسدا کە سەبارەت بە کۆمپانیا نەوتییە ئەمریکییەکەی "دڵتا کرسنت ئەنەرژی" ئاراستەی کرد دەڵێت: دۆناڵدترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گرینگیدان بە نەوتی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریای کردە خاڵێک بۆ قەرەبوو کردنەوەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان و دەست بەردان لە کوردەکانی سووریا بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا. لە ڕاستیدا نەوتی سووریا گرینگیی کەمە و ئەمریکا قازانجی زۆر لە هاوپەیمانێتی لەگە کوردەکان وەرناگرێت، نەخوازەڵا لە هەلومەرجێکدا کە دوور نیە کوردی سووریا ببێتە هۆی دابەش بوونی ئەو وڵاتە یان بەرمەترسی خستنی سەروەریی وڵاتەکە و هەروەها لەو هەلومەرجەشدا کە تورکیا کوردەکانی سووریا بە هەڕەشەیێک دژی خۆی دەزانێت. لە لایێکی دیکەوە داعشیش تا ڕادەیێکی زۆر شکستی هێناوە. هەر بۆیە پارتی کوردیی یەکێتیی سووریای دیموکرات (PYD) ئێستا هێندەی ئەوسا لای ئەمریکا گرینگ نیە. هەر بۆیەش ئاستی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ کوردەکانی سووریا کەمی کردووە.

ئەگەری هێرشی دوبارەی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا لە ئارادایە

مامۆستای کۆلیژی توێژینەوەی بەرگری لە کینگ کۆلیژی لەندەن سەبارەت بە ئەگەری هێرشی دوبارەی تورکیا بۆ ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا دەڵێت: هێرشی دوبارەی تورکیا دژی کوردەکان مەترسی لە سەر تورکیاش دروست دەکات چوونکە ڕووسیا و تەنانەت ئێران و تا ڕادەیێکی زۆریش ئەمریکا و فەڕەنسا دژی ئەو هێرشانە دەبن.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر هێرشی چاوەڕوان‌نەکراوی تورکیا دەڵێت: بەرگری کردنی ئەمریکا لە کوردی سووریا بەستراوە بە کۆمەڵێک مەرجەوە بەڵام لە ئەنجامدا ئەمریکا و جۆبایدەن لە هێرشەکانی تورکیا دژی کوردی سووریا پارێزگاری لە کورد ناکەن.

بەرگریی ئەمریکا و ئەورووپا لە دژبەرەکان لە بلاڕووس و ڕووسیا/ بێدەنگی بەرامبەر گوشارەکانی دەوڵەتی تورک دژی کورد و دژبەرانی تورکیا

دوکتور کینگ لەبارەی هەڵوێستی دووفاقیی ڕۆژئاوا بەرامبەر پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە تورکیا و ژمارەیێک وڵاتی دیکە وەک ڕووسیا و بلاڕووس بە کوردپرێسی گوت: هۆکاری ئەو دووفاقییەی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا پێوەندیی بە بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری و سیاسی لەگەڵ تورکیا هەیە بەڵام ئاشکرایە بەرژەوەندیی لەو شێوەیەیان لەگەڵ ڕووسیا و بلاڕووس نیە.

دەرفەتی پڕۆسەیێکی دیکەی ئاشتی لەنێوان تورکیا و کوردەکان

مامۆستای کۆلیژی توێژینەوەی بەرگری لە کینگ کۆلیژی لەندەن بە دووری دەزانێت کە گەڕێکی دیکەی دانوستانی نێوان تورکیا و کوردەکان دەست پێبکاتەوە و دەڵێت: من بەگومانم لەوەی دەرفەتێکی دیکە بۆ دانوستانی ئاشتی لەنێوانکوردەکان و تورکیا بوونی هەبێت چوونکە ئەردۆغان نیایەوێت کەمترین ئیمتیاز بە پەکەکە و هێزە سەربازییەکانی بدات و بۆ ڕاکێشانی پشتیوانیی نێوخۆی تورکیا لە هەڵبژاردنەکاندا پشتی بە نەتەوەپەرستەکان بەستووە.

دوکتور کینگ لەبارەی بێهەڵوێستیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەرامبەر سەرکوتکرانی بەرفراوانی کوردەکان لە تورکیا دەڵێت: پێ دەچێت پێویستە سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە نیگەرانی و داڵغەی مرۆڤانە تۆمار بکرێت بەڵام شتی لەو شێوەیە نیە. مەوزووعی مافی مرۆڤ لە لایەن ڕۆژئاوایییەکانەوە بۆتە کەرەستەیێک کە بەتایبەت دژی وڵاتانی وەک چین و ڕووسیا بەکار دەهێنرێت. بەو حاڵەشەوە ئەوان دەتوانن پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی تورکیا و سعوودیە و میسر و وڵاتانی تر تەحەمول بکەن.

News Code 2250

Your Comment

You are replying to: .
captcha