بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی، لە پەیامێکدا بە بۆنەی سی و چوارەمین ساڵیادی ڕاپەڕین بڵاوی کردەوە: "ڕاپەڕین یەکێکە لە سەروەری و دەستکەوتە گرانبەهاکانی گەلی کوردستان، لە سایەی ئیرادەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان و قارەمانێتی پێشمەرگە و یەكڕیزی لایەنەكانی ناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا ڕاپەڕین هاتەدی و سەركەوتنی بەدەست هێنا".
بارزانی ڕاشیگەیاندووە: "ڕاپەڕین پەیامێکی ڕوون بوو کە سەرباری بوونی زوڵم و سەرکوتکاری و تۆقاندن، گەلی كوردستان زیندووە و ئازادی و سەربەستی دەوێت، ڕاپەڕین ئەو ڕاستییەی سەلماند كە داگیركاری و ستەم چەندە بەهێزیش بن، سەرئەنجام هەر كۆتایی دێت و ئەوە ئیرادە و هێزی گەلی كوردستانە كە براوە دەبێت".
Your Comment