۳۴ ساڵ بەسەر یەکەم هەنگاوی ڕاپەڕینی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەسەر دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسدا تێدەپەڕێت، کە لە میانی ناڕەزایی و تووڕەیی کوردەوە لە بەرامبەر ستەم و زوڵم و چەوساندنەوەیان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستی پێکرد.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی ڕاپەڕیندا ڕایدەگەیەنێت سەرباری زوڵم و سەرکوتکاری و تۆقاندن، گەلی كوردستان زیندووە و ئازادی و سەربەستی دەوێت.