کوردپرێس: بەپێی نوێترین ئاماری نووسینگەکە، تاوەکوو ئێستا شەهیدبوونی ۵ هەزار کوردی ئێزدی یەکلایی بووەتەوە کە بووەتە هۆی هەتیوبوونی دوو هەزار و ۷۴۵ منداڵ.
بەپێی ئامارەکە، تاوەکوو ئێستا ۹۳ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە رووفاتی کوردی ئێزدییان تێدایە و لە ساڵانی ۲۰۱۴-۲۰۱۷ بە دەستی چەکدارانی داعش شەهید کراون، هەروەها دەیان گۆڕی تاکەکەسیش دۆزراونەتەوە.
نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان کە سەر بە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانییە، وردەکاریی ئامارەکان دەخاتە روو:
ڕفێندراو
۶,۴۱۷ کەس
۳,۵۴۸ مێ
۲,۸۶۹ نێر
ڕزگارکراو
۳,۵۸۵ کەس
۱,۲۱۱ ژن
۳۳۹ پیاو
۱,۰۷۴ کچ
۹۶۱ کوڕ
ژمارەی ڕفێندراوان کە بە دەستی داعش شەهید کراون و تەرمەکانیان لە نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکان دۆزراونەتەوە و رادەستی ماڵباتەکانیان کراون: ۲۷۴ کەس؛ ۳۷ مێ و ۲۳۷ نێر.
بێسەروشوێن
۲۵۵۸ کەس
۱۲۲۵ مێ
۱۳۳۳ نێر
ژمارەی ئاوارە ئێزیدییەکان کە ئێستا لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەژین: ۱۳۵,۸۶۰ ئاوارە، بەڵام ژمارەی ئاوارەکان کە لە ناوچە جیاوازەکانی باشووری کوردستان دەژین ۱۸۹,۳۳۷ ئاوارەن.
حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نووسینگەکە لەمبارەوە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو کرد و وتی: "دوای ساڵی ۲۰۱۷ نووسینگەکە لەلایەن کاک نێچیرڤان بارزانییەوە دامەزرێنرا و چەند دۆسیەیەکی جیاوازی کردەوە، (دۆسیەی عێراق، سووریا، رۆژئاوای کوردستان و وڵاتانی دەرەوە).
حوسێن قائیدی وتیشی: نێچیرڤان بارزانی ڕایسپاردووین کە تاوەکو چارەنووسی دوایین کوردی ئێزدی یەکلایی نەکەینەوە، کۆڵ نەدەین و بەردەوام بین. "لەم ڕۆژانەدا کەسێکی دیکە ڕزگار دەکەین و گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی رادەگەیێنین".
Your Comment