هەسەدە دەستگر کردنی سیخوڕێکی مەترسیداری ڕاگەیاند

 هەسەدە ڕایگەیاند، لە شاری حەسەکە سیخوڕێکیان دەستگیرکرد کە بەشداریی کردووە لە ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی دژی هێزەکانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئۆپەراسیۆنێکی وردی ئەمنییان لە شاری حەسەکە ئەنجام دا و تێیدا سیخوڕێکی سەر بە ڕژێمی پێشوویان دەسگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر ئەو سیخوڕە ئەنجام دراوە کە ناوی "ئیسلام مەعرووف"، نازناوی "ئیسلام خەفاجی"ی لێنراوە، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری حەسەکە گەمارۆیان داوە و توانیویانە دەستگیری بکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "ئەو سیخوڕە یەکێک بووە لەو شانە مەترسیدارانەی کە  بەشداریی کردوە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی دژی هێزەکانیان، هەروەها هێرشی دژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شارەکانی حەسەکە و دێرەزور ئەنجام داوە، ئەوە جگە لە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ".

ئەوەشیخستەڕوو، هێزەکانیان دووپاتی دەکەنەوە کە بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونانی هەموو ئەو کەس و شانانەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەلامەتی خەڵک و ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن، هەروەها دەست لە دەستگیرکردنیان ناپارێزن، ئەوەش سەرەڕای سەرقاڵبوونیان بە بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی بۆ سەر ناوچەکانیان.

News Code 224986

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha