ئایا باخچەلی پێوەندیی به سەلاحەین دەمیرتاشەوە کردووە؟

بەشی تورکیا- ڕۆژنامەنووسێکی سەربە دەوڵەتی تورکیا ئیدیعا دەکات کە دەوڵەت باخچەلی پێوەندیی بە سەلاحەددین دەمیرتاش سیاسەتوانی بەندکراوی کوردەوە کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناگهان ئالچی، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە دەوڵەت تورکیا، دەڵێت:  دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیونالیستی تورکیا(MHP) ، لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP)  کە لە زیندانی ئەدیرنە بەند کراوە، پێوەندییێکی تەلەفۆنیی ئەنجامدا. ئەم ئیدیعایە لە کۆڕە سیاسیەکاندا کاردانەوی زۆری بەدواوە هەبوو، بەڵام دەمپارتی ڕایگەیاندووە ئەم پێوەندیە پشتڕاست ناکاتەوە .

بە وتەی ئالچی، باخچەلی لەم پێوەندیەدا دەستخۆشی لە پشتگیریەکانی دەمیرتاش کردووە بۆ پڕۆسەی سیاسیی نوێی تورکیا. ناوبراو دەڵێت بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەستی من گەیشتوون، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باخچەلی سوپاسی دەمیرتاشی کردووە و پرسی پڕۆسەی سیاسی نوێی تورکیایان تاوتوێ کردووە.

بەم حاڵەشەوە، سەرچاوەکانی دەم پارتی جەختیان کردەوە کە هیچ زانیاریێکیان لەم  بارەوە نیە و ناتوانن ئەم پێوەندیە پشتڕاست بکەنەوە، سەرچاوەیێک لەم پارتە وەڵامی هەواڵنێرانی دایەوە و وتی: لەمبارەوە پرسیاری زۆرمان لێکراوە، بەڵام هیچ زانیاریێکمان نییە و ناتوانین ئەم بابەتە پشتڕاست بکەینەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش کە لەم  دوواییانەدا هەڵوێستی جیاوازی  لەچاو ڕابردوو هەبووە، دوێنێ لە وتارێکدا کە بۆ گازتە دیوار  نووسیبووی، سەبارەت بە گۆڕانکاریە نوێیەکان و پێوەندییەکانی نێوان ئەردۆغان، باخچەلی و عەبدوڵا ئۆجەلان قسەی کرد و ئەم  پڕۆسەیەی وەکوو دەرفەتێک بۆ ئاشتی ناوی برد.

News Code 224979

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha