بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە: "لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و هەروەها هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق.
بارەگای بارزانی، باسی لەوەش کردووە: چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوو.
Your Comment