ئەوەی لە عێراق هەیە مەرکەزیەتە و دوورە لە فیدراڵی

نێچیرڤان بارزانی لە کۆڕبەندی هەولێر ۲۰۲۵، ڕایگه‌یاند: مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان مەرکەزییە نەک فیدڕاڵی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە زیاتر وتی: "پێموایە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەوپەڕی شەفافیەتەوە مامەڵەی لەگەڵ بەغدا کردووە، ئێمە تەواوکەری یەکدین لە عێراق، ناکرێت هەموو پرسەکان لە مووچەدا چڕ بکرێنەوە، سەرۆک وەزیران، دادگەی فیدڕاڵی، پەرلەمانی عێراق دەبێ بەپێی دەستوور مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن، چیدی نابێ ببێتە هەواڵی بەپەلە".

له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، وتی: "وەکوو کاڵای بازرگانی سەیری نەوت دەکەین نەک سیاسی، ڕاگرتی نەوت زیانێکی زۆری لە عێراقدا کە زیاترە لە ۲۰ ملیار دۆلار، تورکیاش ئامادەیە و چاوەڕێ دەکەین لە ماوەیێکی نزیکدا نەوتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەندەری جەیهان و دەرەوە بکرێت".

سەرۆکی هەرێم لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت وتی: "حکوومەتی نوێی هەرێم لەلایەن پارتی و یەکێتی لەگەڵ پارتە کوردەکانی دیکە پێکدەهێنرێت".

بارزانی دەشڵێت: "خەڵکی کوردستان بۆ ماوەیێکی زۆر چاوەڕێی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دەکەن، هیوادارین کە ئاوات و داواکارییەکانیان بە جددی وەربگیرێت بۆ ئەوەی داهاتوویێکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر مسۆگەر بکرێت".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەڵبژاردنەی کە ئەنجاممان دا بەهۆی هاوکاری تەواوی بەغداد سەرکەوتوو بوون و سوپاسی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی کۆمار دەکەم کە تێیدا هەمووان بەشدارییان لە سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنانەدا کرد.

News Code 224944

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha