بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له ئيرفان سديق، باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە: له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵ تاوتوێ كران.
وەکوو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكان.
Your Comment