کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ڕۆژی دووشه‌ممه هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی قاگیزمان-ی سه‌ر پارێزگای قەرس لە ناوچەی ئانادۆڵوی ڕۆژهەڵاتی تورکیا که له پشکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل (ده‌م پارتی)یه دوور خرایه‌وه و له جێگه‌که‌ی قه‌یوم دانرا.
دوورخستنه‌وه‌ی له کاتێکدایه که ۲۰ی ئه‌م مانگه مەهمەت ئاڵکان، هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی قاگیزمان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" بە شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزا درا.
Your Comment