لە تورکیا شارەوانێکی دیکەی کورد لە کارەکەی دوورخرایەوە و قەیووم لە جێگای دانرا

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەیووم بۆ شارەوانیی سێرتی دەم پارتی لە کوردستانی تورکیا دانرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆفیا ئاڵاغاش، هاوسەرۆکی شارەوانیی سێرتی دەم پارتی، کە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوێکی تیرۆریستی" لە کاتێکدا رۆژنامەڤان بوو، سکاڵای لەسەر تۆمار کرا، دوێنێ سێشەممە ۲۸ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۵ لەلایەن دادگەی پێنجەمی تاوانەکانی ئامەدەوە سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.

دوای ئەو سزایەی بۆ سۆفیا ئاڵاغاش بڕایەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیوومێکی بۆ شارەوانییەکە دەستنیشان کرد.

پۆلیس بینای شارەوانییەکەی گەمارۆ دا و رایگەیاند، قەیووم لەسەر شارەوانییەکە دانراوە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە شوێنی سۆفیا ئاڵاغاش، کەمال کزڵکایا پارێزگاری سێرتی داناوە.

دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکانی ۳۱ی ئاداری ساڵی رابردوو، ۷۸ شارەوانیی بەدەست هێنا. بە دانانی قەیووم لەسەر شارەوانیی سێرت تائێستا بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە قەیووم لەسەر ۸ لەو شارەوانییانە دانراوە. هەروەها قەیووم لەسەر دوو شارەوانیی جەهەپەش دانراوە کە کوردن و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

News Code 224798

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha