ئەو جووتیارە کوردەی لەلایەن سەربازێکی عێراقییەوە ئازار درا سکاڵای یاسایی تۆمار کرد

ئەو جووتیارە کوردەی بە ملپێچەکەی لەلایەن سەربازێکی سوپای عێراقەوە ئازار درا سکاڵای لەلای دەسەڵاتی دادوەری عێراق تۆمار کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد ئەمین، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئامانجم لە تۆمارکردنی سکاڵاکە سزادانی ئەو سەربازانە نییە، بەڵکوو ڕێگری کردنە لەو عەقڵیەتە کە بەمشێوەیە هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتییانی مەدەنی بێ چەک لەنێویاندا کورد".

ئەو جووتیارە کوردە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هێزانە لەبری ئەوەی پارێزگاری لە ناوچەکە بکەن لە چەکدارانی داعش، هێرش دەکەنە سەر جووتیاران.

ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە: "نایەوێت ئەم سکاڵایە سزای سەربازەکان بدات، بەڵکوو زیاتر بۆ دادگایی کردنی ئەو عەقڵیەتەی کە بەمشێوەیە هەڵسوکەوت دەکات، و دادگایی کردنی ئەو کەسانەی کە فەرمانی هێرشکردنە سەر ئەو سەربازانەیان دەرکردووە".

ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە لە کاتی کێڵانی زەوییەکانیان، جووتیارانی سەرگەڕان لەلایەن سوپای عێراقەوە ئاستەنگیان بۆ دروست کرا و بەهۆیەوە گرژی ئاڵۆزی لە نێوان هەردوولا دروستبوو.

News Code 224911

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha