بەرپرسێکی قاعیدە لە هێرشی ئەمریکا کوژرا

بەرپرسێکی دیاری ڕێکخراوی (پارێزەرانی ئایین)ی سەر بە قاعیدەی لە هێرشێکی ئەمریکا لە سووریا کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاندووە: "لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەدا هێزەکانمان هێرشێکی ئاسمانی وردیان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئەنجام دا و بەرپرسێکی باڵای دارایی و لۆجستیکی ڕێکخراوی پارێزەرانی ئایین کە سەر بە قاعیدەیە کردە ئامانج و کوشتیان".

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی سێنتکۆم، لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا، بۆ تێکدان و لاوازکردنی هەوڵەکانی "تیرۆریستان" بۆ پلاندانان و ڕێکخستن و جێبەجێکردنی هێرشەکان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و کارمەندانی سەربازی ئەمریکی، هاوپەیمانەکانمان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە و دەرەوەی وڵات.

هەروەها جەنەڕاڵ مایکل ئێریک کوریلا فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت: "ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونی بێوچانی تیرۆریستان بە مەبەستی بەرگریکردن لە زێدی خۆمان، و لە ژیانی ئەندامانی ئەمریکی و هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی ناوچەکە".

News Code 224892

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha