بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تولای حاتیمۆغولاری، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا داوای کۆتایهێنان بە سەردەمێک دەکات کە پڕە لە ململانێ لە وڵاتدا، کردنەوەی دەرگا بۆ ئاشتی و دیموکراسی، براوەکان تەنیا کورد نابن، بەڵکوو ۸۵ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا سەردەکەون، ئایا ئامادەن مەسەلەی ۱۰۰ ساڵەی کورد لە سیستمی توندوتیژی و ململانێوە بکەنە بنەمایەکی یاسایی".
هاوسەرۆکی دەمپارتی باسی لەوەش کرد، "داوا لە حکوومەت دەکەین بە پەلە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، پێویستە نەخشە ڕێگای پرۆسەی ئاشتی ڕابگەیێنن، ئاشتی یەک لایەنە نییە، ئێمە لە دەم پارتی ئامادەین ئەم ڕێگایە بگرین، ئێمە پابەندین بەم ڕێگایە بۆ گەیشتن بە چارەسەر".
Your Comment