بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه دیپلۆماسییه عه‌ره‌بییه‌کان پشتڕاستیان کرده‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆکی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا بۆ به‌شداریکردنی له لووتکه‌ی نائاسایی وڵاتانی کۆمکاری که بڕیار وایه له 27ـی ئه‌م مانگه له قاهیره به‌ڕێوه بچێت، بانگهێشت کراوه.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه عه‌ره‌بییه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه کردووه، هیچ ڕێگرییێک له به‌رده‌م به‌شداریکردنی شه‌رعدا نییه له لووتکه‌که‌دا به‌تایبه‌تی که سه‌رکرده عه‌ره‌بییه‌کان له‌م قۆناغه و له‌ژێر ڕۆشنایی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیسرائیل و دۆخی مه‌ترسیداری پرسی فه‌له‌ستین، له هه‌وڵی یه‌کخستنی بۆچوونه‌کانیانن.
ئه‌و سه‌رچاوانه گوتوویانه، به‌م دواییانه لێکتێگه‌یشتنێکی ئه‌رێنی له نێوان میسر و ئیداره‌ی نوێی سووریا هاتووه‌ته ئارا به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی میسر له ڕێگه‌ی تورکیاوه پشتگیریی ئه‌منی خۆی بۆ ئیداره‌ی نوێی سووریا دووپات کرده‌وه.
سه‌رچاوه‌کان هه‌روه‌ها ڕوونیشیان کردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ر یه‌ک له عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆکی میسر و ئه‌حمه‌د شه‌رع له په‌راوێزی لووتکه‌که‌دا کۆ ببنه‌وه.
Your Comment