پێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌رهه‌ف ئه‌بوو قه‌سره له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاندووه: پێویسته کێشەکانی دیمەشق لەگەڵ هەسەدە لە ڕێگای گفتوگۆیە چارەسەر بکرێن چوونکە"یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی ده‌بێتە هۆی خوێنڕشتنی هه‌ردوولا".
ناوبراو لەبارەی پێوەندیی ئیدارەی نوێی سووریا لەگەڵ ڕووسیا ڕایگەیاندووە: "دیمه‌شق لێكۆڵینه‌وه له داواكارییه‌كانی مۆسكۆ ده‌كات، پرسی لێپرسینه‌وه‌ش له به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ردانه‌كه‌ی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بۆ دیمه‌شق باسكراوه".
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لێدوانه‌كانی وه‌زیری سووریا ئه‌و هه‌نگاوه كرده‌ییه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی په‌یڕه‌ویكردوه له كێشانی هاوپه‌یمانی نوێ و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه كۆنه‌كان كه له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشودا دروستبوون.
مه‌رهه‌ف ئه‌بوو قه‌سره ده‌شڵێت، "حكوومه‌تی نوێی دیمه‌شق دانوستان له‌سه‌ر دۆخی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له سووریاش ده‌كات، ڕێككه‌وتنه سه‌ربازییه نوێیه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ڕه‌نگه كه‌مكردنه‌وه یان سه‌رله‌نوێ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌و وڵاته له‌خۆبگرن".
سه‌باره‌ت به كوردستانی سووریا وه‌زیری به‌رگریی سووریا هۆشداریدا له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ كورد له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌بێته هۆی خوێنڕشتنی هه‌ردوولا، جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئیداره‌ی سووریا "خواستی به‌ره‌و شه‌ڕ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه نییه"، هه‌روه‌ها كێشه‌كه له‌گه‌ڵ كورد له ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
Your Comment