بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه کردووه، "سه‌رکۆنه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌که‌ی مه‌نبج ده‌که‌ین و دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که کلتوری بۆمب و شه‌ڕی ناوخۆ و تیرۆر و ئاژاوه سروشتی گرووپه به‌کرێگیراوه‌کانی سه‌ر به تورکیایه و ستراتیژییێکی بەردەوامە کە پەیڕەوی لێدەکەن بۆ ترساندنی خەڵک و ڕێگری کردنیان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو بارودۆخە خراپەی کە مەنبج تووشی دەبێت".
هەسەدە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "هێزەکانمان کە ئەزموونی بەرفراوانیان هەیە لە دۆزینەوەی تاوانباران، ئه‌نجامی لێکۆڵینەوەکانیان دەخەنە بەردەم ئیدارەی دیمەشق بۆ سزادانی تاوانباران و ئاشکراکردنی لایەنە تاوانکارییە ڕاستەقینەکانی پشت ئەو ته‌قینه‌وه‌یه".
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، "ئەو لایەنانەی کە هەوڵی پەردەپۆش کردنی کارەکانیان دەدەن لە ڕێگەی تۆمەتی ئامادەکراوەوە دژی هێزەکانمانن بۆ دوورخستنەوەی گومانەکانه له‌سه‌ر تاوانبارانی ڕاسته‌قینه".
شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەوازەی سەرەکی شاری مەنبج تەقیەوە و بەهۆیەوە ۱۸ کەس گیانیان لەدەستدا و ۱۲ دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەی قوربانییەکان کرێکاری کارگەیێک بوون.
Your Comment