بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە، مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی دەڕوات بەرەو تارانی پایتەختی ئێران.
ئاماژەیان بەوەش کرد، لەم سەردانەدا شاندێکی پەرلەمانی یاوەری مەحموود مەشهەدانی دەکات، کە شایەتحاڵی گفتوگۆی کۆمەڵێک فایلی گرنگ دەبێت کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
ڕۆژی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگهێشتی سەرۆکی پەرلەمان، مەحموود مەشهەدانی کرد بۆ سەردانی تاران و بەڵێنیدا کە ئەو بانگهێشتە قبووڵ بکات.
مەشهەدانی لە میانەی پێشوازی کردن لە ئال سادق، جەختی لە پێویستی هاوکاری پەرلەمانی لە فایلە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەرزکردنەوەی دراوسێیەتی باش بە شێوەیەک کرد کە خزمەت بەبەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ بکات.
Your Comment