پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان دەبێت زیاتر بەهێز بکرێن

 نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هاوڕابوون کە پەیوەندییە تایبەتەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان دەبێت زیاتر بەهێز بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا-ئیلیزێ لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ماکرۆن جەختی لە پابەندبوونی فەرەنسا بە یەکێتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە؛ "لەم دۆخە ئەمنییەدا، سەرۆک کۆمار پێشوازیی لە باشتربوونی دیالۆگ لە نێوان بەغدا و هەولێر کرد.
کۆشکی ئیلیزێ باس لەوەش دەکات، ئیمانوێل ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی "دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، بەتایبەتی سووریا.
لەو بارەیەوە، دەڵێت: "سەرۆک کۆمار دووبارە داوای جێبەجێ کردنی راگواستنێکی سیاسیی دادپەروەرانەی کرد کە رێز لە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا بگرێت. کوردەکانی سووریا دەبێت بە تەواوی لە دیالۆگی نیشتمانیدا بەشدارییان پێ بکرێت.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەکوو کۆشکی ئیلیزێ باسی دەکات، ماکرۆن جەختی لەوە کردووەتەوە کە "فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە سەرکردایەتیی ئەم شەڕە [شەڕی دژی داعش] دەکەن. بە رێزگرتنی تەواو لە سەروەری سووریا. ئەم پەیامانە لە لایەن فەرەنساوە دەگەیەنرێتە هاوبەشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی لە کۆنفرانسی سووریا کە لە ۱۳ی شوبات لە پاریس لەلایەن وەزارەتی ئەورووپا و کاروباری دەرەوە رێکدەخرێت.

وەکوو کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا باسی دەکات، لە میانەی ئەم گفتوگۆیەدا، هەردوو سەرۆک لە هاوڕابوون: "کە پەیوەندییە تایبەتەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان دەبێت زیاتر بەهێز بکرێن، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا. هەروەها جەختیان لە پابەندبوونیان بە شێوازی کۆنفرانسی بەغدا کردەوە. سەرۆک کۆمار ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری کردن لە سێیەم خولی ئەم کۆنفرانسە دەربڕی، کە دەکرێت لە ساڵی ۲۰۲۵ ببەسترێت.

News Code 224809

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha