دوو هاووڵاتی هەرێم بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا گیانیان لەدەست دا

لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو هاولاتی لە سنووری قەزای ئاکرێ لە هەرێمی کوردستان کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی کانوونی دوەم ناوچەکەیان بۆردوومان کردوە و لە ئەنجامدا ژن و پیاوێکی ئاژەڵدار کە لە گوندی بامشمش دەژین گیانیان لەدەست دا.

بەگوێرەی میدیاکانی هەرێم بۆردوومانەکە بەدیاریکراوی لە گوندی شەهێ ڕوویداوە و ئەو دوو کەسەی کوژراون لە گوندی بامشمش دەژین لە سنووری قەزای ئاکرێ.

ئەوەش خراوەتەروو، ئەو پیاوەی کوژراوە ناوی جەعفەر جەلالە و تەمەنی ٥٨ ساڵە؛ ئافرەتەکەش تینا محەممەدە و تەمەنی ٤٨ ساڵە کە خۆیان خەڵکی گوندی نپاخێنە لە سنووری ناحیەی دینارتە و ماڵێکیان لە گوندی بامشمشە، ڕۆژانە هاتن و چوون دەکەن بۆ گوندی نپاخێ، چوونکە لەوێ مانگا بەخێودەکەن و ئەمڕۆش لە رێگەیاندا بەر بۆردوومان کەوتوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، شەش هاووڵاتیی سڤیل لە سنووری ناحیەی دینارتەی ئاکرێ لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی تورکیا گیانیان لەدەست داوە.

News ID 224788

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha