بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی، لە میانەی دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی شەمس-ی عەرەبی له‌باره‌ی کۆبوونەوەکەی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم کۆبانی ڕایگەیاند: "بارودۆخه نه‌ته‌وه‌ییه‌که پێویستی به دیدار و چاوپێکه‌وتنێکی له‌و شێوه‌یه هه‌بوو و به‌وپه‌ڕی گه‌رمییه‌وه پێشوازیم لێکرد و له به‌رانبه‌ریشدا کۆبانێ ورده‌کاری دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ باس کردووم، که له یه‌ککاتدا خاڵی هاوبه‌ش و ناکۆک له نێوان کۆبانێ و شه‌رعدا هه‌بووە".
بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئامۆژگاریی مەزڵووم کۆبانێم کرد که هه‌رگیز بێ ئومێد نه‌بێت، به‌ڵکوو په‌نا بباته به‌ر گفتوگۆ و ده‌ستبه‌رداری هه‌ر جۆره کاریگه‌ری و هه‌ژمونێکی ده‌ره‌کی ببێت و هه‌نگاو بنێت به ئاراسته‌ی یه‌کخستنی گوتاری کوردی له سووریا".
مەسعوود بارزانی باسی لەوەش کرد، له چاوپێکه‌وتنه‌کەیدا هه‌رگیز هه‌ستی به‌وه نه‌کردوه کۆبانێ مه‌یل و نه‌زعه‌یه‌کی جوداخوازیی هه‌بێت، به‌ڵکوو بۆی ڕوون بوه‌ته‌وه کورد ده‌یه‌وێت به‌شێک بێت له سووریا و به مافه‌کانی بگات.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌شڵێت: "به مەزڵووم کۆبانێی وتووه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ PKK نه‌پچڕێنن، به‌ڵکوو له‌م بارودۆخه‌دا خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ که‌س ده‌ستوه‌ردان له داواکاری و مافه‌کانیان بکات".
ئەوەشی خستەڕوو، کورد له سووریا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ئایینده‌ی خۆیان گه‌شبینن، به‌ڵام ترس و هه‌ستیاریشیان هه‌یه، به تایبه‌تی که ئایینده‌ی سووریا به گشتی ڕوون نییه.
Your Comment