وەڵامی هەسەدە بۆ وەزیری بەرگریی سووریا: بە زەبری هێز چەک دانانێین

جێگری وتەبێژی هەسەدە، لە وەڵامی وەزیری بەرگریی حکوومەتی کاتیی سووریادا کە وتبووی پێویست بکات هێز بەکاردەهێنین دژیان، ڕایگەیاند: "بە زۆر چەک دانانێین و ئەگەر ناچار نەبین پەنا نابەین بۆ چەکەکانمان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سائیل زەوباع جێگری وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات،  بە میدیا عەرەبییەکانی ڕاگەیاند: "لە خولی یەکەمی دانوسانەکانیان لەگەڵ  ئیدارەی سووریای نوێدا ئەرێنییە بووە و لە چاوەڕوانی خولی دووەمی دانوساندنەکانن".

باسی لەوەش کردوە: "ئەگەر ئیدارەی نوێی سووریا هێز لە دژیان بەکار نەهێنێت، شەڕ لەدژی حکوومەتی نوێی دیمەشق ناکەن".

ئەو بەرپرسەی هەسەدە وتووشیەتی ڕەنگە بانگهێشتی ئەحمەد شەرع بکەن بۆ ئەوەی لە دووەم دانیشتنی دانوساندنەکاندا بەشداربێت و سەردانی کوردستان بکات.

لەبارەی لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی سووریاوە، کە وتبووی ئەگەر پێویست بکات بەرامبەر هەسەدە چەک بەکار دەهێنن، ڕایگەیاند: "ئێمە بە زۆر چەک دانانێن، و پەنا بۆ چەکەکانمان نابەین، تا ئەوکاتەی هێز لە دژی ئێمە بەکارنەهێنن".

ئەوەش لە کاتێکدایە مەزڵووم عەبدی فەرماندەى گشتیی هەسەدەش پێشتر رایگەیاندبوو، کە هیچ بەرنامەیەکیان نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەى هێزەکانیان، بەڵام لەگەڵ پێکهێنانی سوپایەکی یەکگرتوودان.

پێشتریش مەرهەف ئەبوو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا جەختی لەسەر هەڵوەشانەوەی سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی سووریا و تێکەڵ کردنیان بە سوپایەکی یەکگرتوو کردەوە و رایگەیاند: "دەرگای دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات کراوەیە و ئەگەر پێویستیش بکات ئەوا هێز لەدژی هەسەدە بەکار دەهێنن".

News Code 224767

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha