جێگری وتەبێژی هەسەدە، لە وەڵامی وەزیری بەرگریی حکوومەتی کاتیی سووریادا کە وتبووی پێویست بکات هێز بەکاردەهێنین دژیان، ڕایگەیاند: "بە زۆر چەک دانانێین و ئەگەر ناچار نەبین پەنا نابەین بۆ چەکەکانمان".
وتەبێژی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی رایگەیاند، پشتگیری تەواوی خۆیان و دەنگدەرانیان بۆ ڕەوایی دۆزی کوردانی سووریا ڕادەگەیێنن و داواکارن بەبێ دواکەوتن سنووری سێمالکا بە ڕوویاندا بکرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، "دەبێت گرووپە کوردییەکان لە سووریا" لە چەک دابماڵدرێن و تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی داهاتووی سووریا بکرێن.